ئابووری

دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى تۆماركرد

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌كاتى داخستنى بازاڕ، جارێكى تر نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌كاتى داخستنى بازاڕ، نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 147 هه‌زارو 900 دینار به‌رزبووه‌وه‌، له‌كاتێكدا به‌یانى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 147 هه‌زار و 250 دیناربوو".

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو بانكى ناوه‌ندى نزیكه‌ى 200 كۆمپانیاى سزادا كه‌ چیتر ناتوانن دۆلار له‌ بانكى ناوه‌ندى وه‌ربگرن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان