ئابووری
لێخۆشبوونێكى تر بۆ هاوڵاتییان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزاره‌تى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لێخۆشبوو‌ن بۆ قه‌رزى بچوك بكات.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە رۆژی چوار شەممە رێككەوتی 27/3/2024 كۆمەڵێك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەركرد، بەڵام سەرەڕای لێخۆشبوو‌ن لە هەندێك قەرزی وەكو ئاو، وكارەبا، وسزای هاتوچۆ ده‌ركرد".
باس له‌وه‌شكراوه، كوێستان محەمەد، وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی ڕاسپارد بە ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێر وتەسەل و بەزووترین ماوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پێشكەشی بكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
هه‌روه‌ها "خۆشبەختانە دوای گەنگەشەكردنی بابەتی لێخۆشبوو‌ن لە سوودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوو‌ن لە رێژەی (20%) لە كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا".
ع،ه