گێتی
عه‌بادى: بۆنى كوده‌تا دێت له عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى پێشووترى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رى كوده‌تاى سه‌ربازى له عیراق هه‌یه و شه‌قامى عیراقیش پێشوازى له‌و كوده‌تایه ده‌كه‌ن.
حەیدەر عەبادی، سەرۆكى پێشووتری حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "ئەگەری كودەتای سەربازی لە عیراق هەیەو رەنگە گەلیش پێشوازی لێبكات بەتایبەتی ئەگەر سەركردەی كوتلە سیاسییەكان بخرێنە زیندانەوە".
باسى له‌وه‌شكرد "من پێموایە گروپە چەكدارەكان سەركەوتوو نابن لە هەوڵی ئەنجامدانی كودەتا، چونكە گروپێك دژی ئەوەی ترە، بەڵام ئەگەر فەرماندەیەكی سەربازیی بە پشتیوانی دامەزراوەی سەربازیی كودەتا بكات سەركەوتوو دەبێت".
ئه‌و قسانه‌ى عه‌بادى له‌كاتێكدایه كه پێش چه‌ند ساڵێك موقته‌دا سه‌در له پرۆسه‌ى سیاسى عیراق كشایه‌وه و له ئێستادا جارێكى تر خۆى ئاماده ده‌كاته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى عیراق.
ع،ه