گێتی

له‌ غه‌ززه‌ شوێنى سه‌لامه‌ت نه‌ماوه‌ بۆ ژیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ غه‌ززه‌ شوێنى سه‌لامه‌ت نه‌ماوه‌ بۆ ژیان

مه‌ودا میدیا-

رێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانیی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ غه‌ززه‌ هیچ شوێنێكى سه‌لامه‌ت نه‌ماوه‌ بۆ ژیان و شاره‌كه‌ به‌ته‌واوى وێران بووه‌.

به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانیی "رۆژ به‌ رۆژ غه‌ززه‌ وێران ده‌بێت و شوێنى ژیان نه‌ماوه‌، هیچ شوێنێكى سه‌لامه‌ت له‌ناو غه‌ززه‌ نه‌ماوه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ده‌توانین به‌شى زۆرینه‌ى پێداویستى پزیشكى بۆ غه‌ززه‌ دابین بكه‌ین، به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه‌ شوێنێكى سه‌لامه‌ت له‌ناو غه‌ززه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "پێویستى هاوكارى مرۆیی پێشكه‌ش به‌ غه‌ززه‌ بكرێت، چونكه‌ مه‌ترسیی هه‌یه‌ برسییه‌تى به‌ته‌واویی خه‌ڵكى غه‌ززه‌ بگه‌یه‌نێته‌ مردن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان