گێتی
توركیا رێگه نادات كوردهكانى ژاپۆن پشوو بدهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەپێى راپۆرتی میدیا ژاپۆنییەکان، نزیكهى دوو ههزار هاوڵاتیی کوردی تورکیا بەهۆی سەرکوتكردنیان له لایهن حکومەتی تورکیاوە رێگای ژاپۆنیان گرتووەتەبهر و لەوێ نیشتەجێ بوون بەڵام ژمارەیەکی کەمیان توانیویانە مۆڵەتی هاوڵاتیی بوونی ژاپۆن وەربگرن.
له لایهكى ترهوه "حکومەتی تورکیا چەندین جار بە بەرپرسانی ژاپۆنى ڕاگەیاندووە کە کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لایەنگری پەکەکەن، لەم دواییەشدا پۆلیسی ژاپۆن وێڕای قەدەغەکردنی هەر جۆرە چالاکییەکی پهیوهند بە پەکەکەوە مۆڵەتی دەست بەسەرداگرتنی داراییەکانی ئەو گرووپەشی دەرکردووە".
ڕۆژنامەی ئاساهی شیمبونى ژاپۆنى بڵاویكردووهتهوه "لەگەڵ کەسێک گفتوگۆی کردووە کە خۆی تورکە و دانیشتووی ئەستەنبوڵە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی هاندەرانەی بە ناوی کوردەکانی دانیشتووی یابانهوه داناوە کە رقی ژاپۆنییهكانى لە کورد زیادكردووه".
"ئێستا خەڵکی یابان تێگەییشتوون کە ئەوەی کە لە کوردەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدرێت پێچەوانەی راستییەکانە و هەر ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ژاپۆن داناوە و ئەو بڕیارانە کە لە دژی کۆچبەرەکان بووە، هەڵدەوەشێتەوە".
ع،ه