گێتی

سبەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-
سبەی لە سەرتاسەری ئێران هەڵبژاردنی خولی 14یەمی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە دەستپێدەكات و 150 دەزگای راگەیاندنی جیاوازی بیانی بە نزیكەی 500 رۆژنامەوان رووماڵی هەڵبژاردنەكە دەكەن. 

عەلیرەزا شیراوی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی رۆشنبیریی ئێران رایگەیاند"ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی بیانی داوایان لە وڵاتەكەی كردووە كەكە مۆڵەتیان پێبدات بە رووماڵكردنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران و مۆڵەتیان پێدراوە". 

وتیشی"هەڵبژاردنەكە لە 103 وڵات بەڕێوەدەچێت و 132 دەزگا، باڵیۆزخانە و كونسڵخانەی گشتیی ئێران، لە 279 بنكەی دەنگدان بەڕێوەی دەبەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" بە تەنها لە ئەمریكا 30 بنكەی دەنگدان دادەنرێت، جگە لەوەش نزیكەی سێ هەزار و 131 بەندكراوی ئێرانی لە وڵاتە جیاوازەكاندا هەن، ئەگەر رێگەیان پێبدەن،  دەیانەوێت سەرجەمیان لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری پێبكەن".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان