گێتی

ئەمڕۆ زیاتر لە 61 ملیۆن كەس لە ئێران دەنگ دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ زیاتر لە 61 ملیۆن كەس لە ئێران دەنگ دەدەن
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە كاتژمێر7:30 خولەكەوە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لە سەرجەم پارێزگاكانی ئەو وڵاتە دەستپێكرد. 

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران ماوەی 10 كاتژمێر بەردەوام دەبێت و بەپێی راگەیەنراوی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی و ئەو وڵاتەش، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 كەس مافی دەنگدانیان هەیە لەو هەڵبژاردنەدا. 

چوار كەس پاڵێوراون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران، كە بریتین لە هەریەك لە، مەسعود پزیشكیان، سەعید جەلیلی، محەممەد باقر قالیباف و مستەفا پوورمحەممەدی، بەڵام بەپێی پێشبینی و راپرسییەكان كێبڕكێكە زیاتر دەكەوێتە نێوان هەریەك لە پزیشكییان، جەلیلی و قالیبافەوە.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان