گێتی
كوردەكان وەك پێویست بەشداریی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران ناكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران لە زۆربەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تا ئێستا زۆر كەمە و هاوڵاتییان بەكەمی دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە هەریەك لە شارەكانی مەریوان، سنە، مهاباد، بۆكان، بانە، سەقز، كرماشان، ئیلام، ورمێ، پیرانشار، خانێ و سەردەشت هاوڵاتییان زۆر بەكەمی لە بنكەكانی دەنگدان دەبینرێن و بنكەكانی دەنگدان چۆڵییان پێوە دیارە.
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، ئەمڕۆ لە هەموو رۆژەكانی تر كەمتر هاوڵاتیان لە ماڵ هاتوونەدەرەوە، بۆیە لە زۆر جێگا سندوقی گەڕۆك دانراون و تەنانەت سندوقەكان براونەتە نێو ئەو مزگەوتانەی كە پرسەیان تێدابووە تەنها بۆئەوەی هاوڵاتییان ناچار بكەن دەنگ بدەن.
ئ.پ