گێتی
مەحمود پزیشكیان دەنگی یەكەمی هاوڵاتییانی ئێرانی هێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیانی ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەیان 40% بووەو بەپێی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش كاندیدی ریفۆرمخوازان مەسعود پزیشكیان، تا ئێست دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 14 ملیۆن دەنگ جیاكراونەتەوە بەپێی جیاكردنەوەی دەنگەكانی هاوڵاتییانیش كاندیدی ریفۆرمخوازان مەسعود پزیشكیان، دەنگی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێرانی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلی ركابەریشی پێنج ملیۆن و 560 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەو ژمارانەی كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێران بڵاویكردووەتەوە، تا ئێستا دەنكی كاندیدانی سەرۆكایەتی ئێران بەم شێوەیەیە:
مەسعود پزیشكیان، كاندیدی ریفۆرمخوازەكان، پێنج ملیۆن و 955 هەزار و 781 دەنگ.
سەعید جەلیلی، كاندیدی نەریتخوازەكان، پێنج ملیۆن و 560 هەزار و 321 دەنگ.
- محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، یەك ملیۆن و 891 هەزار و 385 دەنگ. مستەفا پوور محەممەدی، 111 هەزار و 967 دەنگ.
ئ.پ