گێتی
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران كەوتە خولی دووەم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پۆستی سەرۆك كۆمار لە نێوان مەسعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی دەكەوێتە خولی دووەم.
موحسین ئیسلامی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەنجامی كۆتایی 58 هەزار و 640 بنكەی دەنگدان تەواو بووە و 24 ملیۆن و 535 هەزار و 185 دەنگ جیاكراونەتەوە".
وتیشی"مەسعود پزیشكیان 10 ملیۆن و 451 هەزار و 991 دەنگی بە دەستهێناوە، سەعید جەلیلی 9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی بەدەستهێناوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" هەڵبژاردنی سەرۆكی ئێران دەكەوێتە خولی دووەم و رۆژی هەینی داهاتوو 5ی تەموز كێبڕكێكە لە نێوان هەریەك لە مەسعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی بەڕێوەدەچێت".