جیهانی

نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد، هۆكارەكەشی بۆ رێككەوتنەكەی ئەمریكا و رووسیا دەگەڕێتەوە كە پێش چەند رۆژ لە نێوان ترەمپ و پوتین ئەنجامدرا كە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە بارەی كۆرۆناو نرخی نەوت گفتوگۆیان كردبوو.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بۆ یەك بەرمیل لە جۆری برێنت 2 دۆلار و 81 سەنت بەرزبووەتەوە و ئێستا یەك بەرمیل لە بازاڕی بۆرسە 27 دۆلار و 55 سەنتە".

هەروەها "نرخی نەوتی خامی ئەمریكیش بەرزبووەتەوە بۆ یەك بەرمیل 2 دۆلار و 3 سەنت بەرزبووەتەوە و ئەویش گەیشتوەتە 22 دۆلار و 34 سەنت بۆ یەك بەرمیل".

ئاژانسەكە ئەوەشی باسكردووە "ئەو بەرزبوونەوەە بۆ رێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكا و رووسیا دەگەڕێتەوە".

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری دەبێت بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان كە بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.
Qaiwan
Qaiwan