گێتی
لهدواى نهمانى داعش ههزاران كهسى كوشتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بە گوێرەی دوایین راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، لەوەتەی داعش لە ساڵی 2019 خاکی خۆی لە سووریا لەدەست داوە، نزیکەی چوار هەزار و 100 هاوڵاتیی ئەم وڵاتەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەت و کورد کوشتووە.
ئەم ڕێکخراوە کە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات له راگهیهندراوێكدا باسى لهوهكردووه "داعش لە زیاتر لە دوو هەزار و 550 ئۆپەراسیۆندا، سەربازی حکومەتی سوریا و هێزی کوردی سووریا و هاوڵاتی مەدەنی کوشتووە".
ههروهها "627 کەس لە کوژراوەکان خەڵکی سڤیل بوون کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت و ئیدارەی خۆسەری کورد لە سوریا دەژین".
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئهوهشى وتووه "هەموو رۆژێک ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت یان کوردەکانی سووریا دەبینین".
هەروەها "له ساڵی 2019ه تا ئێستا 2100 چهكدارى داعش و سەرکردەکانی كوژراون".
ع