گێتی
سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌وره‌ى داعش ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان و هه‌سه‌ده توانیویانه سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌وره‌ى داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى هه‌سه‌ده هاتووه "له ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی یەپەژە و هەسەدە لە ناو شارى دێرەزوور، یەکێک لە سەرکردە گه‌وره‌و دیاره‌كانى داعش دەستگیرکرا".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌و سه‌ركرده‌ى داعش بە ناوی محەمەد ئەلبەغیت، ناسراو بە ئەبو حەمید لە دێرەزۆر دەستگیركراوه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ناوبراو ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی چالاکیی تیرۆریستییە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هێزەکانی یەپەژە و هەسەدە دەستگیرکراوه".
ع