جیهانی

تەنیا لە یەك رۆژدا 124 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەنیا لە یەك رۆژدا 124 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی تەنیا شەو و رۆژێكدا 124 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای لە وڵاتەكە بڵاوكردوەتەوە و بەپێی ئامارەكە ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا 50 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

هەروەها كۆی ئەوانەی كە چاكبوونەتەوە 16 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و تائێستا سێ هەزار و 160 كەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی باسكردووە "لە ماوەی تەنیا شەو و رۆژێك لە ئێران 124 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
Qaiwan
Qaiwan