گێتی
خێمه‌ى په‌نابه‌ره كورده‌كانى رۆژئاوا سوتێنران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى رۆژئاوا، توركه ره‌گه‌زپه‌رسته توندڕه‌وه‌كان له‌ناو خاكى توركیا خێمه‌ى په‌نابه‌ره كورده‌كانیان سوتاند.
رۆژى رابردوو خه‌ڵكى عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى توركیا و خۆپیشاندانى فراوانیان كرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلى سوپاى توركیایان سوتاند.
له‌به‌رانبه‌ردا شه‌وى رابردوو توركه ره‌گه‌زپه‌رسته توندڕه‌وه‌كان هێرشیان كرده خێمه‌ى ئاواره‌كانى رۆژئاوا له توركیا‌و ده‌یان خێمه‌ى ئاواره‌كانیان سوتاند.
خۆپیشانده‌رانى عه‌فرین له رۆژئاوا ئاڵاى توركیایان سوتاند، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی لاى توركه توندڕه‌وه‌كان دروستكرد.
ع