گێتی
پوتین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و سه‌رپه‌رشتیاریی سه‌رۆك كۆمارى ئێران كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆشکی کرملین رایگەیاند، سەرۆک کۆماری رووسیا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی شەنگەهای لە ئاستانەى پایتەختی کازاخستان لەگەڵ سەرپەرەشتیاری سەرۆک کۆماریی ئێران و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
یوری ئوشاکۆڤ، راوێژکاری کۆشکی کرملین بۆ سیاسەتی دەرەوە رایگەیاند "ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكى رووسیا، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆك كۆمارى تورکیا و محه‌مه‌د موخبێر سه‌رپه‌رشتیاریی سه‌رۆك كۆمارى ئێران له ئاستانەی پایتەختی کازاخستان کۆدەبنەوە لە کاتی لوتکەی شەنگەهای".
باس لهوهشكراوه "لووتکەی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە رۆژانی پێنج شەمە و هەینی لە شاری ئاستانە پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت".
له دواى مردنى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران له رووداوى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له مانگى رابردووتر، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره پوتین و سه‌رپه‌رشتیاریی سه‌رۆك كۆمارى ئێران كۆده‌بنه‌وه.
ع