گێتی

بەریتانیا ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا راگرت


مەودا میدیا-
لە یەكەم رۆژی سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا كیەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە، یاسای ناردنی پەنابەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویكردەوە، پارتی پارێزگاران پێشتر بەڵێنیدابوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ رواندا ئەگەر هەڵبژاردنەكان ببیاتەوە، بۆیە یەكەم بڕیاری سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا كە سەر بەو حزبەیە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە بووە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەپێی كارنامەی ئەو حزبە، كۆچی نایاسایی و پاراستنی ئارامی سنورەكان یەكێك دەبێت لە كارە لەپێشینەكانی حكومەتی نوێ و لە زاری وەزیری ناوخۆی  بەریتانیاشەوە بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لە ئەركە لە پێشینەكانی حكومەت دامەزراندنی فەرماندەییەكی نوێیە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەكان بە مەبەستی كەمكردنەوەی قاچاغچێتی و كۆچی نایاسایی. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان