گێتی
ئەندامەكانی جەستەی كۆچبهران دەدزرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە كردوویانە، بۆیان دەركەوتووە كە هەندێك لە كۆچبەران لەكاتی كۆچكردنیان بەناو ئەفریقادا لەلایەن چەند گرووپێكەوە بەشێك لە ئەندامانی جەستەیان دەدزرێن.
ڤینسێنت كۆشتێل، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دۆخی رۆژهەڵات و كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست رایگەیاندووە" بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان دەركەوتووە، بەشێكی زۆر لەو كۆچبەر و ئاوارانەی دەیانەوێت لە ئەفریقاوە بەرەو كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست بڕۆن رووبەڕووی توندوتیژیی و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" بەشێك لەو كۆچبەرانە رووبەرووی دزینی ئەندامانی جەستەیان دەبنەوە كە بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن و تەرمەكانیشیان ون دەكرێن".
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، تەنها لە ساڵی رابردوودا 213 هەزار و 896 كەس لە ئەفریقاوە كۆچیان كردووە بۆ ئەورووپا.
ئ.پ