گێتی
ژمارهیهك گۆڕی کۆن دهدۆزرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارهیهك گۆڕی کۆن لە میسر دهدۆزرێتهوه کە زیاتر لە سەدان مۆمیایان تێدایە و مێژووهكهی بۆ 2500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
شوێنەوارناسان گۆڕیان لەسەر بناری گردێکی قەزای ئەسوان لە میسر دۆزیوەتەوە و دەڵێن "33 گۆڕی خێزانییە کە زیاتر لە سەدان مۆمیایان تێدایە".
تیمی شوێنەوارناسی هاوبەشی ئیتاڵیا و میسری باس لەوهش دەکەن "کە مێژووی ناشتنەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی و رۆمانی میسر".
دەشڵێن "لەم شوێنەدا جگە لەو مۆمیایانەی کە لە تەنیشت یەکترەوە نێژراون، کۆفەی رازاوە و مێزی پێشکەشکردن و تابووتەکانی رازاوە بە وێنەی کێشراو لەسەر کاغەزی پاپیرووس دۆزراونەتەوە".