گێتی
کەشتییەکی ئێران لە بەندەری لازیقەی سووریا تەقییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
کەشتییەکی ئێران کە کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی هەڵگرتبوو و بۆ سووریای دەگواستەوە، دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر چاودێریی هێزەکانی ئەمهریکا و ئیسرائیل نزیک لە بەندەری لازیقەی سووریا، تەقینەوەیەکی گەورە لە کەشتییەکە روویداوە.
ئەوە لە كاتێکدایە، رووسیا کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر ئەو ناوچەیەدا هەیە و گەورەترین بنکەی سەربازيی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داناوە و چاودێریی رێگای بازرگانان دەکات.