کوردستانی

لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستانەوە رێنمایی تایبەت دەدرێت بە شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستانەوە رێنمایی تایبەت دەدرێت بە شۆفێران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەمەبەستی رێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەنجام دەدرێت و وتەبێژی مەرزەکەش دەڵێت "هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزەکە کەمی کردووە".

سیروان حسێن، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "جموجۆڵە بازرگانییەکان لە مەرزی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیە و ئێمەش شۆفێرانمان ئاگادار کردووەتەوە و رێنماییە تەندروستییەکانمان پێداون بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکرد "مەرزەکە لە دوو دەرگا پێکدێت و یەکێکیان دەچێتە ئێران و ئەوی دیکەشیان دێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو شۆفێرانەی دەچنە دیوی ئێران 100 مەترێک دەڕۆن دەگەڕێنەوە و پێمان وتون خۆیان لە خواردن و خواردنەوەکانی ئێران  بەدووربگرن و جلی تایبەتیش بپۆشن".

وتەبێژی مەرزەکە ئەوەشی خستەڕوو "ئەو شۆفێرانەی هاتووچۆ دەکەن بەردەوام پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان".

ناوبراو وتی "سوپاسی شۆفێران دەکەین کە زۆر بەباشی رێنماییەکان جێبەجێ دەکەن ئەمەش کارەکانی ئێمە ئاسانتر دەکات".

لەبارەی جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزەکە سیروان حەسەن وتیشی "لە ئێستادا لەبەر ئەوەی رێککارەکان توند کراوە هاتووچۆی بازرگانی کەمە کردووە لە مەرزەکە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان