ئابووری

20 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتيیان ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 20 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتيیان ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بێکاری و رەخساندنی هەلی کار لە سەرتاسەری عیراقدا، به‌ قه‌رز پاره‌ ده‌درێت به‌ هاوڵاتییان.

نەجم عەقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند " کۆمەڵێک یاسایان دەرکردووە، کە پشتیوانی زیاتری کەرتی تایبەت دەکات بە ئامانجی رەخساندی هەلی کاری زیاتر و کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری و بێكاری".

باسى له‌وه‌شكرد "حکومەت قەرزی 20 ملیۆن دینار دەدات بە هاوڵاتییان، كە رێژەی پێدانی قەرزەکە مانگانە ملیۆنێک دینارە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 150 هەزار خێزان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا تۆمار کراون و مانگانە هاوکاری دەکرێن".

ع
Qaiwan
Qaiwan