ئابووری
سۆران عومه‌ر: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم راده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، وه‌زیرى دارایی عیراق نوسراوى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم كردووه ئه‌گه‌ر داهات راده‌ست نه‌كه‌ن مووچه راده‌گیرێت.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى رایگه‌یاند "ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق نوسراوى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم كردووه بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن".
وتیشى "به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و داهاتانه راده‌ست نه‌كات، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران راده‌گیرێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه و ده‌یشارێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له مانگى دووى ئه‌مساڵ داواى له حكومه‌تى هه‌رێم كردووه هه‌موو 10ى مانگێك لیستى مووچه بنێرێت، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نابێت".
ع