ئابووری

نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى كاره‌باى هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌رده‌وامه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن سبه‌ینێ چاره‌سه‌ر ببێت"، ده‌شڵێت "روون نییه‌ كه‌ى پاره‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت".

‎دوێنێ سێشه‌ممه‌ 9ى ته‌ممووزى 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شه‌شى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەڵام مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی تێدا نەبوو.

له‌ باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌ش كه‌ بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى كاره‌با دروستبوو، ئۆمێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام نه‌گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌نجام".

وتیشى "پێیان راگه‌یاندوون به‌منزیكانه‌ گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، كه‌ پێشبینى ده‌كه‌ن سبه‌ینێ چاره‌سه‌ر ببێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌ دواى چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كه‌ به‌ خێرایی پاره‌ى مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت، ئۆمێد ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "روون نییه‌ و نازانن كه‌ ناردنى پاره‌ى مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ زوویی ده‌نێردرێت یاخود دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر عیراق و میكانیزمى ناردنه‌كه‌ى كه‌ چه‌ندی پێده‌چێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان