گێتی
ورده‌كاریى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر تره‌مپ و ته‌قه‌كه‌ره‌كه بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیی ئەمه‌ریکا - FBI، رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته سه‌ر ترەمپ، هەوڵی تیرۆرکردن بووە".
بەپێی زانیارییه‌كانى میدیاکانی ئەمه‌ریکا، ئه‌و كه‌سه‌ى تۆمەتباره به رووداوی تەقەکردنەکە ناوى (تۆماس ماسیۆ کروک)ه و تەمەنى 20 ساڵە و ئەمه‌ریکییه.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاکانی ئەمه‌ریکا و FBI، خستوویانه‌ته‌ڕوو، تۆمه‌تباره‌كه لەسەر بینایەکی بەرزەوە لە دووری 120 مەتر لە کۆبوونەوەكه‌وه تەقەی لە ترەمپ، کردووە.
هه‌روه‌ها، FBI ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه "رووداوەکە هەوڵی تیرۆکردنی ترەمپ، بووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینى هۆکار و وردەکاريی رووداوەکە كاتى ده‌وێت و رۆژ و هەفتە و مانگی پێدەچێت".
ئێوارەی دوێنێ 13ى تەمموزى 2024، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا، رووداوێكى ته‌قه‌كردن روویدا و به هۆیه‌وه ترەمپ، گوێی راستی بریندار بوو، وه تەقەکەرەکە و یەکێک لە ئامادەبووان کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
پ ح ع