ئابووری

دوو مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ردوو مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت.

چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ردوو مووچه‌ى مانگى پێنج و شه‌شى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت".

وتیشى "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڕیارى خه‌رجكردنى داوه‌ و له‌م رۆژانه‌دا پاره‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت".

به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داتاو زانیاریی ناڕاستى داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى خه‌رجنه‌كردووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان