گێتی

دوو رێكخراوى جیهانى له‌ سه‌ر كۆڵبه‌ره‌ كورده‌كان داوایه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو رێكخراوى جیهانى له‌ سه‌ر كۆڵبه‌ره‌ كورده‌كان داوایه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ و رێکخراوی ناوەندی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ، داوایان لە سەرۆک کۆماری نوێى ئێران کردووه‌، كه‌ هەڵسوکەوتی حکومەت لەگەڵ کەمینەکان باش بکات و کوشتنی کۆڵبەرانی کوردیش لە سەر سنوورەکان به‌ كۆتا بهێنێت.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکی ئەمریکایە و ناوەندی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ، کە بارەگاکەی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، داوایان لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێى ئێران کردووه‌ "کۆتایی بە توندوتیژیی کوشندە بەرانبەر بە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عیراق بهێنێت".

ئه‌و دوو رێكخراوه‌، داواشیان له‌ پزیشكیان كردووه‌ یەکێک لە پێشینەی کارەکانی باشکردنی هەڵسوکەوتی حکومەت لەگەڵ کەمینەکان بە تایبەتی کۆمەڵگەی کورد لە ناوچە سنوورییەکان بێت، سەرەڕای هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی بەردەوام و کوشندەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆڵبەرەکان کەمترین سەردانی ناوەندە دادوەرییەکان دەکەن و بەرپرسانیش بە دەگمەن وەڵامیان دەدەنەوە".

رێكخراوه‌كان، وتەیەکی پزیشکیان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا وه‌بیرخۆیان هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌  وتبووى "شەرمە گەنجەکانمان بۆ پاروویەک نان کۆڵبەری بکەن، پێویستە سنوورەکان بۆ ئاڵوگۆڕ بەکاربهێنین نەک کۆڵبەری".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان