جیهانی
بڕیارێكی نوێ... هەركەس لە ماڵ بچێتە دەرەوە تەقەی لێدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی فلیپین رایگەیاند هەركەس سەرپێچی بڕیارەكانی حكومەت بكات كە بەمەبەستی خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەریكردوون تەقەی لێدەكرێت و سزای توندیشی بەسەردا دەسەپێندرێت.
رۆدیگۆ دۆتیرتی، سەرۆكی فلیپین لە میانەی وتارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی و پزیشكان بەشێوەیەكی خراپ تاوانێكی مەترسیدارە و چاوپۆشی لێناكەین و بەتوندی سزایان دەدەین".
سەرۆكی فلیپین ئەوەشی راگەیاند "بارودۆخەكە زۆر خراپە و مەترسی گەورە رووی لە وڵاتەكەمان كردووە، بۆیە بڕیارمان بۆ هێزەكانی سەربازی و پۆلیس دەركردوون هەركەس سەرپێچی بڕیارەكانی خۆپارێزی بكات و لەسەر شەقامەكان كێشە بنێتەوە، ئەوا تەقەیان لێبكەن و بیانكوژن".
ئەمە لەكاتێكدا ژمارەیەك لە دانیشتوانی گەڕەكێكی مانێلای پایتەختی فلیپین بەهۆی كەمی خزمەتگوزاری و خواردنەوە ناڕەزاییان دەربڕیبوو و داوایان كردبوو حكومەت هاوكاریی بەپەلەیان بۆ بنێرێت و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكات.
لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس فلیپین ئەوەی راگەیاندووه "دڵنیایە سەرۆكی وڵاتەكەی سوورە لەسەر چەسپاندنی یاسای گشتی وڵات، بەڵام بەوتەی ئەو بەڕێوەبەری پۆلیسە "پۆلیس ئامادە نییە تەقە لە هیچ هاوڵاتییەك بكات".
بەپێی ئامارەكانی دەزگای تەندروستیی فلیپین تائێستا 2311 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 96 كەسیان مردوون، هەروەك باس لەوەش دەكرێت تووشبووی زیاتر لەو وڵاتە هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی رەسمی پشتڕاست نەكراونەتەوە.