گێتی

ئێران له‌سه‌ر هه‌وڵى تیرۆركردنى تره‌مپ هاته‌ ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران له‌سه‌ر هه‌وڵى تیرۆركردنى تره‌مپ هاته‌ ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان له‌باره‌ى هه‌وڵى ئێران بۆ تیرۆركردنى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت، ئەم تۆمەتانە بێ بنەما و ڕقەبەرانەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى نوێنەرایه‌تی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووه‌ "وەڵامی قسە و باسەکانی سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە تیرۆرکردنی تره‌مپ راست نییه‌و بێ بنه‌مان".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە روانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، تره‌مپ تاوانبارێکە کە بۆ فەرمانی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی پێویستە لە دادگا دادگایی بکرێت و سزا بدرێت،  ئێران ڕێگای یاسایی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات".

سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، له‌ كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ ویلایه‌تى په‌نسلفانیاى ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌ له‌ تره‌مپ كراو برینداركرا.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان