گێتی
بۆچی فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێم تووشی كێشەی تەكنیكی نەبوون؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمڕۆ كێشەیەكی تەكنیكی بەربڵاو زۆرێك لە دامەزراوە جیهانییەكانی گرتەوەو بووە هۆی قەرەباڵغی لە فڕۆكەخانەكان و پەككەوتنی زۆرێك لە گەشتە جیهانییەكان، بەڵام ئەو كێشەیە دامەزراوە و فڕۆكەخانەكانی عیراقی نەگرتەوە.
دواتریش هۆكاری كێشەكە دەركەوت و ئەوە ئاشكراكرا كە سیستەمی مایكرۆسۆفت ویندۆز لەسەر كۆمپیوتەرەكانی سەرتاسەری جیهان وەستاوە، بەو پێیەی كاری ئەو دامەزراوانەی كە لە رێگەی كۆمپیوتەرەوە كارەكانیان بەڕێوەدەبەن، وەستان بەهۆی كەموكوڕییەكی تەكنیكییەوە.
لەكاتێكدا كێشەكە گشتی بوو، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە كە بۆچی لە وڵاتان ئەو كێشەیە هەبوو بەڵام لە هەندێك ولاتی تری وەك عیراق ئەو كێشەیە درووست نەبوو؟ لە كاتێكدا عیراق سیستەمی مایكرۆسۆفت ویندۆز لەسەر كۆمپیوتەرەكان بەكاردەهێنێت؟
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق رایگەیاند " ئەو كێشە تەكنیكییە كاریگەری لەسەر عیراق نەبووە بەهۆی ناهاوسەنگی جیهانییەوە".
لە هەمان كاتدا مایكرۆسۆفت رایگەیاندووە كە تێكچوونی كاركردنەكە لە هەموو ئەو ئامێرانەدا بووە كە ویندۆز بەكاردەهێنن و كراود سترایك فاڵكۆنیش بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری تەواودایە.
ئەمەش بەو مانایە دێت كە هەر سیستەمێك مەرجە بە سیستەمی كراود سترایك كار بكات ئینجا تووشی ئەو هەڵە تەكنیكییە دەبێت، كە ئەوەش یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی جیهان كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هەزاران كۆمپانیا كردووە لەسەرتاسەری جیهان بۆ پاراستنیان لە ڤایرۆس و هێرشی ئەلكترۆنی.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێم خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای كراود سترایكیان نییە بۆیە دووچاری ئەو هەڵە تەكنیكییە نەبوونەتەوە، كەواتە ئەمەش لە باشی و بەهێزی فرۆكەخانەكانی عیراق نییە، بەڵكو لە كەموكوڕییەتی بۆیە لەو كێشەیە بەدوورن.
ئ.پ