گێتی

رەنگە جۆ بایدن بكشێتەوە و چوار كەسیش بۆ شوێنگرەوەی دیاریكراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەنگە جۆ بایدن بكشێتەوە و چوار كەسیش بۆ شوێنگرەوەی دیاریكراون


مەودا میدیا-
بەهۆی زۆری ئەو رەخنانەی كە بە هۆی باری تەندروستییەوە ئاراستەی دەكرێت، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا نزیكە لە بڕیاردان بۆ كشانەوە لە خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، دیموكراتەكان لە ئێستادا تاوتوێی بژاردەكانی قۆناغی داهاتوو دەكەن و باس لەوە دەكرێت كە بایدن لە كۆنگرەی دیموكراتەكاندا داوا بكات دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا بكرێتەوە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، دیموكراتەكان چوار كەسیان دەستنیشانكردووە بۆ جێگرتنەوەی جۆ بایدن كە ئەوانیش "كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئێستا، میشێل ئۆباما، هاوسەری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، نانسی پیلۆسی، سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران و گاوین نیوزۆم، حاكمی كالیفۆرنیا"ن.

پرسی كشانەوەی بایدن دوای ئەوە دێت كە لە یەكەمین دیبەیتیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بە ئاستێكی زۆر خراپ دەركەوت و نیگەرانی زۆری سەبارەت بە خراپیی دۆخی تەندروستی هێنایە ئاراوە.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان