جیهانی
ئێران هۆشداری دایە ئەمریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا هەر هەڵەیەكی بچوك بەرامبەر بە وڵاتەكەمان بكات بە توندی وەڵامی دەدەینەوە.
سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگەیاند "ئەو رووداوانە لەماوەی هەفتەی رابروو دژی ئەمریكا لە عیراق كراوە، شتێكی ئاساییە و كاردانەوەی خەڵكی ئەو وڵاتەیە دژی ئەو هێزانە لە دوای كوشتنی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس".
باسی لەوەشكردووە "ئەمریكا ئەو تۆمەتانەی داوەتە پاڵ ئێران گوایە كەسی ئێمەن ئەو هێرشانە دەكەنە سەر ئەمریكا لە عیراق، بەڵام ئێران نەك تەنیا هیچ دەستێوەردانێکی لەو رووداوانەدا نییە، بەڵکوو هیچ پلانێکیشی بۆ دەستدرێژی کردنە سەر هێزە بیانییەکان نییە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو " ئەگەر ئەمریكا بچوكترین هەڵمەت دژ بە ئێران و ئاسایشی وڵاتمان بكات، رووبەڕووی توندترین كاردانەوەی ئێمە دەبێتەوە".