گێتی

چوار كەس كە یەكێكیان دەبێتە شوێنگرەوەی جۆ بایدن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار كەس كە یەكێكیان دەبێتە شوێنگرەوەی جۆ بایدن

مەودا میدیا-
دوای كشانەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای ئەمریكا لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی، ئێستا ناوی زۆركەس دەهێنرێت بۆ شوێنگرتنەوەی، بەڵام دیارترینیان چوار كەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتەن كە ئەگەری زۆرە یەكێكیان دابنرێت.

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، هەریەك لە " كامالا هاریس، گاڤن نیوسم، گرێچن ویتمەر و جۆش شەپیرۆ" دیارترین ئەو كەسانەن كە ناویان وەك جێگرەوەی جۆ بایدن دەهێنرێت.

ژیانی سیاسی ئەو كەسایەتییانەی دیموكراتەكانی ئەمریكا بەم شێوەیەیە:

1/كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكایە كە لە دوای سوێندخواردنی بایدن لە مانگی یەكی ساڵی 2021ەوە لە كۆشكی سپی دەستبەكارە، تەمەنی 59 ساڵە و لە باوكێكی جامایكی و دایكیكی هیندی هاتووەتە دونیاوە، یەكەم ژنی رەشپێستە كە وەكو داواكاری گشتیی كالیفۆرنیا كاری كردبێت، ئێستاش یەكەم ژنە و رەشپێستە لە مێژووی ئەمریكادا وەكو جێگری سەرۆك كار بكات.
هاریس لای بەشێك لە پارتەكەی قبوڵكراو نییە و رەنگە ئەمە دیموكراتەكان هان بدات، بۆ گەڕان بەدوای چارەسەرێكی دیكەدا.


2/گاڤن نیوسم، حاكمی ئێستای كالیفۆرنیایە، تەمەنی 56 ساڵە، سەرۆكی پێشووی شارەوانی سانفرانسیسكۆ بووە، ماوەی پێنج ساڵیشە سەركردایەتی ویلایەتی گۆڵدن ستەیت دەكات، كە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی ئەمریكا لەو ویلایەتەن، نیوسم پشتگیری لەباربردنی منداڵ دەكات.


3/گرێچن ویتمەر، تەمەنی 52 ساڵە و حاكمی ویلایەتی میشیگانە، ویلایەتەكەی هەم دانیشتووانێكی بەهێزی چینی كرێكاری هەیە و هەمیش نەتەوە سەرەكییەكانی رەشپێست و عەرەبی ئەمریكین، كە بەردەوام بایدن هەوڵی دەدا بۆ بەدەستهێنانی دەنگەكانیان.
میشیگان یەكێك دەبێت لە ویلایەتە گرنگەكانی گۆڕەپانی كێبڕكێكە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 5ی تشرینی دووەمدا، ئەمەش دەبێتە خاڵێكی بەهێز بۆ ویتمەر، بۆ كاندیدكردنی لە هەڵبژاردنەكەدا.


4/جۆش شەپیرۆ، تەمەنی 51 ساڵە و حاكمی ویلایەتی پێنسیلڤانیایە، پێشەنگی گەورەترین ویلایەتی هاوسەنگ لە دەنگدا دەكات لە پێشبڕكێی سەرۆكایەتیدا، پێشتر دووجاری دیكە وەكو داواكاری گشتیی ویلایەتەكە هەڵبژێردراوە، بە هوڵوێستە سەركۆنەكەرەكانی بەرامبەر بە قەشە كاسۆلیكییەكان ناسراوە، گوتاربێژێكی كاریگەری ئەمریكایە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا جۆ بایدن، سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە، پشتگیری توندی خۆی بۆ كاندیدكردنی كامالا هاریسی جێگری خۆی دەربڕیوە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان