ئابووری
هه‌لى دامه‌زراندن راگه‌یه‌ندرا "ته‌نها بۆ یه‌ك ناوچه‌یه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کارەبای سلێمانی 22 هەلی دامەزراندن راده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌شێوه‌ى گرێبەسته و ده‌ڵێت "ئەم هەلی دامەزراندنە تەنها بۆ هاوڵاتییانی ناوەندی قەزای دوکان ده‌بێت".
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 23ى ته‌ممووزرى 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه "قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان 22 هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای دوکان بەپێی چەند مەرجێک کە لە فۆڕمەکەدا ئاماژەی پێکراوە".
ئه‌وه‌ش هاتووه "ئەم هەلی دامەزراندنە تەنها بۆ هاوڵاتییانی ناوەندی قەزای دوکان، هەردوو ناحیەی سورداش و خەلەکان و گوندنشینانی سنوورەکانیانە".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "پڕکردنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت و بەهیچ جۆرێک بە دەستی سیڤی وەرناگیرێت، دوا واده بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ش (28/7/2024) ده‌بێت".
پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە رێگەی ئەم لینکەوە دەبێت: https://docs.google.com/…/1FAIpQLSdlCzBivVw…/viewform…
پ ح ع