کوردستانی
هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا روونكردنه‌وه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، بابه‌ته‌كه زۆر گه‌وره‌یه و په‌یوه‌ندى به هه‌موو عیراق هه‌یه.
عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بابه‌تى ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان ته‌نها په‌یوه‌ندى به سلێمانى یان پارێزگایه‌ك نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پارێزگاكانى عیراقه".
باسى له‌وه‌شكرد "هیچ بڕیارێكى نوێ نییه بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، ئه‌وه‌ى هه‌یه له ناو مه‌فره‌زه بگیرێت غه‌رامه ده‌كرێن".
وتیشى "پێویسته چاره‌نوسییان یه‌كلابكرێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به بڕیارێكى گشتگیر هه‌یه له عیراقه‌وه".
ع