گێتی
خه‌ڵكى فه‌له‌ستین دژى تیرۆركردنى سه‌ركرده‌كه‌یان مانیان گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى تیرۆركردنى ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌ركرده‌ى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ناو جه‌رگه‌ى تاران، خه‌ڵكى فه‌له‌ستین مانیان گرت.
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌گه‌ڵ هه‌واڵى تیرۆركردنى هه‌نییه، له مزگه‌وته‌كانى غه‌ززه و فه‌له‌ستینیش، هه‌واڵى شه‌هیدكردنى له بڵندگۆكانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین دژى ئه‌و كاره بڕیاریاندا مانبگرن.
ئیسماعیل هه‌نییه، رۆژى رابردوو بۆ مه‌راسیمى سوێندخواردنى مه‌سعود پزیشكیان سه‌ردانى ئێرانى كردبوو، هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى ئێران كۆبووه‌وه و دره‌نگانى ئه‌مشه‌و له شوێنى مانه‌وه له‌ناو تاران به موشه‌ك به ئامانجگیراو خۆى و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ى تیرۆركران.
ع