گێتی

كوڕه‌كه‌ى ئیسماعیل هه‌نییه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوڕه‌كه‌ى ئیسماعیل هه‌نییه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى شه‌هیدكردنى ئیسماعیل هه‌نییه‌، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، كوڕه‌كه‌ى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، خوێنى باوكم و منداڵێكى غه‌ززه‌ جیاوازییان نییه‌.

عه‌بدولسه‌لام هەنیە، کوڕی ئیسماعیل هەنیە، لەبارەی شەهیدبوونی باوکییەوە له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "باوکم گەیشت بە ئاواتەکانی کە شەهیدبوونە، ئێمەش لە جیهاد و تێکۆشانداین دژ بە داگیرکەر، ئەمە بە شەهیدبوونی سەرکردەکان کۆتایی نایەت، حەماس خۆڕاگرە و بەردەوام تێدەکۆشت تا رزگاربوونی فەلەستین".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "باوکم هەمیشە هەستی بە شەهیدی دەکرد، ئێمەش سەرمان بەرزە و شانازی پێوەدەکەین".

ئه‌وه‌شى وتووه‌ "خوێنی باوکم بەنرختر نییە لە خوێنی بچوکترین منداڵی فەلەستین".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان