گێتی

ئاشكرابوو ئیسماعیل هه‌نییه‌ چۆن تیرۆركراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاشكرابوو ئیسماعیل هه‌نییه‌ چۆن تیرۆركراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئیسرائیل له‌ رێگه‌ى واتس ئه‌په‌وه‌ شوێنى ئیسماعیل هه‌نییه‌ى ده‌ستنیشانكردووه‌ و دواتر به‌ موشه‌ك پێكاویه‌تى.

عیماد ئەبشناس، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەكان و شیكه‌ره‌وه‌ى ئێرانی به‌ رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز وتووه‌"ئیسرائیل لە رێی واتس ئەپه‌وە شوێنی هەنیەی دەستنیشانكردووە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "هەنییە تەلەفونی زیرەكی بەكارهێناوەو دوو كاتژمێر پێش كردنە ئامانجی لە رێی واتس ئەپه‌وە پەیوەندی كردووە بە یەكێك لە كوڕەكانی، ئیسرائیل واتس ئاپ بۆ سیخوڕیكردن به‌كارده‌هێنێت".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ "هه‌نییه‌ لەیەكێك لە باڵەخانەكانی جەنگاوەرە دێرینەكانی ئێران بووە، كە بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، تەنها ژمارەیەكی زۆر كەم لە فەرماندە ئەمنیەكانی ئێران شوێنی مانەوەیان زانیوە، وێنه‌ى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌شى كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هه‌نییه‌ى تێدابووه‌ راسته‌ و له‌وێ بووه‌".

به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌ "باڵەخانەكە لە شەش نهۆم پێكدێت و لە گەڕەكی زەعفەرانیەیە، كە یەكێكە لەگەڕەكە خۆشەكان لە باكوری تاران و لەتەنیشت كۆشكی سەعد ئابادە كە لە بۆنەو ئاهەنگە حكومیەكاندا بەكاردەهێنرێت".

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، له‌ تارانى پایته‌ختى ئێران، ئیسماعیل هه‌نییه‌، سه‌ركرده‌ى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ شوێنى مانه‌وه‌ى خۆى له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ تیرۆركرا.

ع
Qaiwan
Qaiwan