گێتی

زانیاریی نوێ له‌ سه‌ر ئیسماعیل هه‌نییه‌ ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌ سه‌ر ئیسماعیل هه‌نییه‌ ئاشكرا كرا

مه‌ودا میدیا- 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئیسماعیل هه‌نییه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نێوخۆییه‌وه‌ كوژراوه‌ و به‌ موشه‌كى ئاسمانى نه‌كراوه‌ته‌ ئامانج.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئیسماعیل هه‌نییه‌ به‌ مووشه‌ك كرابێته‌ ئامانج و رایگه‌یاندووه‌ "به‌هۆی بۆمبێكه‌وه‌ كوژراوه‌ و بۆمبه‌كه‌ش به‌ قاچاخ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش هێنراوه‌ته‌ ناو میوانخانه‌كه‌".

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت "بۆمبه‌ چێندراوه‌كه‌ له‌ دووره‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوارشه‌ممه‌، ئیسماعیل هانییه‌، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و پاسه‌وانه‌كه‌ی له‌هێرشێكدا له‌ ناو شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له‌ تاران كوژران، كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران سه‌ردانی تارانی كردبوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان