گێتی

به‌رپرسێكى ئه‌منى ئیسرائیل مه‌ترسیی تۆڵه‌ى ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێكى ئه‌منى ئیسرائیل مه‌ترسیی تۆڵه‌ى ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌كانى ئیسرائیل له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئێران له‌ بابه‌تى تیرۆركردنى ئیسماعیل هه‌نییه‌ى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیی حه‌ماس باسیان له‌وه‌كردووه‌، تۆڵه‌ى ئێران زۆر خراپ ده‌بێت.

رۆژنامه‌ى یەدعوت ئاحارنوت لە زارى بەرپرسانی ئه‌منى ئیسرائیلەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "حزبوڵڵاى لوبنان بەدوای دەرفەتێکەوەیە بۆ ئەنجامی هێرشێکی بەربڵاو لە دژی ئیسرائیل و ئەو هێرشە بە پێکانی بنکە سەربازییەکان سنووردار نابێت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پێشبینی دەکرێت کە ئێرانییەکان هێشتا لێکدانەوەکانیان تەواو نەکردووە و خەریکی لێکدانەوەی وردی پرسەکەن".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ "وەڵامی ئێران ئەم جارە زۆر توندتر، وردتر و ماڵوێرانکەرتر دەبێت بۆ ئیسرائیل".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر هێرش له‌ چەن لایەنەوە و بە شێوەی بەربڵاو ئەنجام بدرێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ بۆ ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا دژوار دەبێت و ئەبێ بۆ خەساری زیانى به‌ربڵاو ئامادەیی هەبێت بەڵام لە ئاوەها دۆخێکدا ئیسرائیل دەتوانێت بە هێزێکی زیاترەوە وەڵام بداتەوە و پاڵپشتی جیهانی بەدەست بهێنێت.

هه‌فته‌ى رابردوو له‌ هێرشێكدا له‌ تارانى پایته‌خت، ئیسرائیل، ئیسماعیل هه‌نییه‌ى كرده‌ ئامانجى و تیرۆرى كرد.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان