گێتی
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی: ئێران جدییه له هێرشكردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی رایگەیاند، کاتێک رێبەری باڵاى شۆڕشی ئێران دەڵێت وەڵام ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه، پێویستە بە جددی وەریبگرین.
جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی،به کەناڵی فۆکس نیوزى رایگەیاند "دەبێت دڵنیابین لەوەی کە ئامادەین بۆ ئه‌و هێرشه‌ى ئێران".
وتیشى "بەردەوامین لە ناردنی هێزی زیادە بۆ ناوچەکە، پێویستە دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە ئەوەندە ئامادە و بەتواناین بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رێبه‌رى باڵاى ئێران ده‌ڵێت وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه كه‌واته ئه‌وه ده‌بێت به جدیی وه‌ربگرین".
ع