گێتی
ئێران: نامانه‌وێت ناوچه‌كه ئاڵۆز بكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئێران به مافى خۆى ده‌زانێت وه‌ڵامى ئه‌و تیرۆره‌ى ئیسرائیل له‌ناو خاكى ئێران بداته‌وه و ئیسرائیل ته‌مبێ ده‌كه‌ین.
ناسر كه‌نعانى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى رایگه‌یاند "ئێران به مافی خۆى دەزانێت بۆ بەرگری لە ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکمان وەڵامى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى ئیسرائیل بده‌ینه‌وه".
وتیشى "هیچ کەس بۆی نییە ئێمە لەو کارە پەشیمان بکاتەوە و تا ئێستاش هەوڵی سیاسی و یاسایی پێویست دراوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەوڵی پێویست دراوە بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و بڕیارە ئەو کۆبوونەوە رۆژی چوارشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه لە جەدە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە بچێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاڵۆزكردنى ناوچه‌كه نین".
ع