گێتی
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵهات و خۆپیشانده‌ران چونه ناو كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شێخ حەسینە واجید، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکارکێشایەوە و بەرەو هیندستان هەڵات.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتییان و خوێندكارانى به‌نگلادیشى گرته‌وه و ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته به‌ره‌و وڵاتى هیندستان هه‌ڵهات و ده‌ستیشى له‌كاركێشایه‌وه.
ئاژانسی هەواڵی رەسمی بەنگلادیش بڵاویکردەوە "لەدوای ئەو خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەی چەند رۆژێکە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، وەزیرانی وڵاتەكەیان دەستی لەکارکێشایەوە و هەڵات، هەزاران هاوڵاتییش هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و دەستیان بەسەریداگرت".
شێخ حەسینە واجید، ماوەی 15 ساڵە سەرۆک وەزیرانە، ئەمەش ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و داوایانکرد کە کورسییەکەی جێبهێڵێت، له ماوه‌ى خۆپیشاندانى به‌نگلادیشییه‌كان سه‌دان كوس كوژراون.
ع