گێتی

رووسیا له‌ كۆبانێ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیی كرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووسیا له‌ كۆبانێ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیی كرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

هێزەکانی رووسیا بنکەیەکی سەربازییان لە شارى کۆبانیى رۆژئاواى كوردستان دامەزراند کە هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى تورکیا.

ناوەندی ئاشتەوایی سووریا و رووسیا رایگەیاند "هێزەکانی رووسیا بە هاوکاریی هێزەکانی حکومەتی ناوەندیی سووریا بنکەیەکی سەربازییان لە کۆبانی لە رۆژهەڵاتی حەلەب دامەزراندوە".

عەقید ئۆلێگ ئیگناسیک جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا رایگەیاند " هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی رووسیا و کۆماری عەرەبیی سووریا، دامەزراندنی بنکەی کۆبانییان لە ناوچەی نزیک سنووری سووریا و تورکیا تەواوکردوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "مەبەست لە بنکە سەربازییەکە چاودێری کردنی سیستەمی راگرتنی کردەوە جەنگییەکانی نێوان لایەنە ناکۆکەکانە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان