گێتی
سلێمانى پڕ ده‌بێت له زیاره‌تكارانى ئه‌ربه‌عین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له چه‌ند رۆژى داهاتوو، زیاره‌تكارانى ئێرانى له مه‌رزى باشماخه‌وه ده‌گه‌نه شارى سلێمانى بۆ به‌شداریى له ئه‌ربه‌عینه.
مەهدی رەزایی، جێگری ناوەندی ئەربەعینی پارێزگای سنه رایگه‌یاند "گواستنەوەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخ بۆ سلێمانی بۆ ماوەی یەک هەفتە لە 20 بۆ 26ى گه‌لاوێژ خۆڕاییە".
وتیشى "بە گوێرەی بەرنامەڕێزییەکان، لەهەفتەی داهاتوو زیارەتکارانی ئەربەعین بە خۆڕایی لە سنووری باشمانەوە تا سلێمانی بە خۆڕایی دەگوازرێنەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا دوو رۆژ دوای ئەربەعین، هاتوچۆ لە سنووری باشماخ بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی کرایەوە".
ع