گێتی
ئێران... له هه‌فته‌یه‌كدا 29 كه‌س له سێداره دراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا كۆمارى ئیسلامى ئێران 29 كه‌سى له سێداره‌داوه و به‌شێك له‌وانه كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوون.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی ماڤی مرۆڤ لە ئێران "تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 29 کەس لە زندانەکانی قەزالحسار و زیندانی ناوەندی کەرەج سێدارە دراون کە دوو کەسیان ژن بوون".
باس له‌وه‌شكراوه "ئەم کەسانە دوو رۆژ پێش لە سێدارەدرانیان گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و چەند کەسیان دوایین دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نه‌کردوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سێ رۆژ پێش ئێستا ره‌زا ره‌سایی یه‌كێك له‌چالاكانى ژن، ژیان، ئازادى، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌ى له سێداره درا.
ع