گێتی

ناتانیاهۆ ترسی ئێرانی لێنیشتووە و خۆی ئامادەكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناتانیاهۆ ترسی ئێرانی لێنیشتووە و خۆی ئامادەكردووە


مەودا میدیا-
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ‌و خێزانەكەی خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەیان ئامادەكردووە و خۆیان ئامادەكردووە لەو كاتەدا روو لەبنكەیەكی ژێرزەمینیی لە شاری قودس بكەن كە بۆ بەرپرسانی باڵا درووستكراوە.

بەپێی هەواڵی هەندێك لە میدیا ئیسرائیلییەكان خێزانی ناتانیاهۆ كە سارای هاوسەری ‌و یائیری كوڕی لەخۆدەگرێت، لە ئێستادا بەهۆی ئەگەری هێرشی پێچەوانەی ئێرانەوە ترسیان لێنیشتووە بەردەوام بیریان لای ئەو ساتەیە كە ئێران هێرشی تێدا ئەنجام دەدات. 

ئەو ترسەی ناتانیاهۆ و خێزانەكەی لە كاتێكدایە كە پێشتر یەكێك لە بەرپرسانی ئێران رایگەیاندبوو"لە كاتی وەڵامدانەوەی ئێران و هێرش بۆ سەر ئیسرائیل، سەری ناتانیاهۆ كەمترمان ناوێت". 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان