گشتی
میری ئێزدییان پەیامێک بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى قسه‌كانى قاسم شه‌شۆ و دروستبوونى ره‌خنه و گرژییه‌كان، میری ئێزدییان پەیامێک بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ناکرێت رەفتاری تاکە کەسێک بە رەفتاری تەواوی پەیڕەوانی ئایینەکە لە قەڵەم بدرێت".
حازم تەحسین، میری ئێزدییان له پەیامه‌كه‌یدا وێڕاى ستایشی هەوڵەکانی هەموو ئەو لایەنانەى کە کاریان کردووه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گرژیەی کە لە چەند رۆژی رابردوو دروستبوو بەهۆی پەیامی کەسێکی ئێزدی، راشیده‌گه‌یه‌نێت "ناکرێت رەفتاری تاکە کەسێک بە رەفتاری تەواوی پەیڕەوانی ئایینەکە لە قەڵەم بدرێت".
میری ئێزدییان، جەختی لە برایەتی و پێکەوەژیان کردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "دەبێت زیاتر هۆشیار بین لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو فیتنەچی و ئاژاوەگێڕانەی دەیانەوێت ئەم وڵاتە وێران بکەن".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا روونیشیكردووه‌ته‌وه "پێویستە هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتی کاربکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە لە مەترسی بیرۆکەی تووندڕەوەکان و وەستانەوە دژی وتاری رق و کینە".
پ ح ع