گێتی

پزیشكیان ناوى وه‌زیره‌كانى راده‌ستى په‌رله‌مان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكیان ناوى وه‌زیره‌كانى راده‌ستى په‌رله‌مان كرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى نوێى ئێران، ناوى وه‌زیره‌كانى راده‌ستى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى كرد.

لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شوراى ئێران، ناساندنی وەزیرانی کابینەی چواردەیەم بۆ لێکدانەوەی شیاو بوونیان و وەرگرتنی دەنگی متمانە خوێندرایەوە.

ناوى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى پزیشكیان:
1.عەلیڕەزا کازمی؛ وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان
2.سەتار هاشمی؛ وەزارەتی په‌یوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری
3.سەید ئیسماعیل خەتیب؛ وەزارەتی ئیتلاعات
4. عەبدولناسر هیمەتی؛ وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی
5. سەید عەباس عیڕاقچی؛ وەزارەتی دەرەوە
6. محەمەد رەزا زەفەرقەندی؛ وەزارەتی تەندروستی
7. ئەحمەد میدەری؛ وەزارەتی تەعاون، کار و خۆشبژێوی
8. غەڵامڕەزا نووری قزلجە؛ وەزارەتی جەهادی کشتوکاڵ
9. ئەمین حسێن ڕەحیمی؛ وەزارەتی داد
10. ئەمیر عەزیز نەسیرزادە؛ وەزارەتی بەرگری، پشتیوانی و هێزە چەکدارەکان
11.فەرزانە سادق، وەزارەتی رێگاوبان
12. محەمەد ئەتابەک؛ وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی
13. حسێن سیمایی سەراف، وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا
14. سەید عەباس ساڵحی ؛ وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی
15. ئەسکەندەر مومنی؛ وەزارەتی ناوخۆ
16. مەحەمەد رەزا ساڵحی ئەمیری ؛ وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری
17. موحسێن پاک نەژاد؛ وەزارەتی نەوت
18. عەباس عەلی ئابادی ؛ وەزارەتی وزە
19. ئەحمەد دنیامالی؛ وەزارەتی وەرزش و گەنجان

ع
Qaiwan
Qaiwan