ئابووری
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌كاتى داخستنى بازاڕ نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له هه‌فته‌ى رابردوو نرخى 100 دۆلار بۆ 150 هه‌زار و 150 دینار به‌رزبووه‌وه".
وتیشى "ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو دابه‌زى، هه‌روه‌ها له‌كاتى داخستنى بازاڕیش 100 دۆلار به 149 هه‌زار و 650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ بانكى ناوه‌ندیی عیراق 274 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه و زیاتر له 17 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى كاشبوو.
ع